دوزخورماتوو.. كۆمەڵە چەكدارێك تەواوی ئەندامانی خێزانێكی بە ڕەگەز توركمان دەكوژن

دوزخورماتوو.. كۆمەڵە چەكدارێك تەواوی ئەندامانی خێزانێكی بە ڕەگەز توركمان دەكوژن
شەوی 21-22-2013 و لە شارۆچكەی دوزخورماتوو، كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر مالێك و هەموو ئەندامانی خێزانەكەیان دەكوژن.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی شارۆچكەی دوزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند

كە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە هەڵدەكوترێتە سەر ماڵێكی دانیشتووی قەزای دوزخورماتوو كە بە رەِگەز توركمان و شیعەمەزهەبن؛ تەواوی ئەندامانی ئەو ماڵە دەكوژن.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی قەزاكە گەیشتنە شووینی ڕووداوەكە و تەرمی كوژراوەكانیان ڕەوانەی دادی پزیشكی كرد و لێكۆڵینەوەیش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
Top