سلێمانی باجی ده‌ستگیركردنی 36 تیرۆریسته گه‌ڕاوه‌كه ده‌دات
قاعیده به ته‌قینه‌وه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئاسایش ده‌رده‌بڕێ
رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ی ئیسلامی به‌هۆی ده‌ستگیركردنی 36 تیرۆریسته كورده گه‌ڕاوه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌و شاره ده‌كات و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووتری ئه‌و شاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆی قاعیده بوو وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا ده‌یان گه‌نجی كورد بۆ كاری تیرۆریستی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌ی نیمچه ئاشكرا له رێگه‌ی مزگه‌وته‌كان و چه‌ند حزبێكی ئیسلامییه‌وه ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كران بۆ چوونه ریزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره و كوشتنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان به‌نێوی جیهاده‌وه، به‌م دواییه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجه كورده تیرۆریستانه گه‌ڕانه‌وه كوردستان و 36 كه‌سیان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراون.
له‌مباره‌وه لاهور شێخ جەنگی سه‌رۆكی دەزگای پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان به‌ئاژانسی هەواڵی (واخ)ی عێراقی گوتووه \'تەقینەوەکەی شەوی پێشووتری شاری سلێمانی درێژەپێدەری ئەو 2 تەقینەوەیە بوو کە ماوەیەک لەمەوبەر روویان دا و ئامانج لێی 2 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بوو، ئەو هێرشە تیرۆریستیانەش لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی ناو سوریا ئه‌نجام دراوه\'.
روونیشی کردەوە \'هێزەکانمان لە چەند رۆژی رابردوودا 36 لەو گەنجانەیان دەستگیر کردووە کە لە سوریا گەڕاونەتەوە و دانیان پێداناوە کە لە پاڵ گرووپی تیرۆریستی نوسرە دژی هێزە کوردییەکان شەڕیان کردووە و مەشقیشیان لەسەر چۆنیەتی شەڕکردن و دانانەوەی بۆمب و هێرشی تیرۆریستی پێكراوه\'.
هەروەها گوتی \'گرووپە تیرۆریستییەکان هەڕەشەیان لە سلێمانی و هێزە ئەمنییەکانیان کردبوو بە تۆڵەسەندنەوە بۆ گیراوەکانیان\'.
باس‌نیوز
