پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت

 پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌وامه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ ده‌توانن پێشینه‌كان وه‌ربگرن.
دلێر تاریق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، فه‌رمانبه‌رامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌وامه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ ده‌توانن سود له‌ پێشینه‌كانى هاوسه‌رگیرى و خانووبه‌ره‌ له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرن، گوتیشى ’بۆ پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌پێى رێنمایی نوێى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگاكانى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌نجام درابێت، ئه‌وه‌ كێشه‌ نییه‌و پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى كه‌ برِه‌كه‌ى 5000000 ملیۆن دیناره‌ ده‌توانن وه‌رى بگرن، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى نه‌ده‌گرته‌وه‌’.







باسنیوز
Top