قائیمقامی سلێمانی: دۆخی ئەمنی سلێمانی جێگیرە

قائیمقامی سلێمانی: دۆخی ئەمنی سلێمانی جێگیرە
قائیمقامی مەرکەزی سلێمانی ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەکەی دوێنێ شەو دەستی پێکردووە، جەختیش لە جێگر بوونی دۆخی ئەمنی سلێمانی دەکاتەوە.

قائیم قامی مەرکەزی سلێمانی\"ئاوات محەمەد\""، لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گووتی:\""ئەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک بازاڕی سەرچناری شاری سلێمانی ڕوویدا، بەهۆیەوە پێنج پۆلیس بریندار بوون و دەست بەجێش گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە\"".


ئاوات محەمەد، گوتی:\""پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە\"".


سەبارەت بەدۆخی ئەمنی شاری سلێمانی ،قائیمقامی مەرکەزی سلێمانی جەختی لە جێگر بوونی دۆخی ئەمنی کردەوە\""."
Top