وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له چوونی گه‌نجانی كورد بۆ شه‌ڕی سوریا بخه‌نه‌گه‌ڕ.وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له نوسراوێكى فه‌رمیدا بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان داوایان لێده‌كات به پشت به‌ستن به نوسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 11572ی كه له 10-12-2013 ده‌رچووه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی چوونی گه‌نجان له كوردستانه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕی سوریا و چۆنیه‌تی رێگه لێگرتنی، داواى كردووه زۆر به وردی چاودێری ئه‌و پرسه بكه‌ن.به گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه كه كۆپیه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، داوا كراوه كه مامۆستایانی ئایینی رێنمایی بكرێن كه له رۆژانی هه‌ینیدا زۆر به حه‌كیمانه باسی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن به‌ره‌چاوگرتنی باری زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و بابه‌ته به هاوكاری مامۆستایانی زانكۆ به كردنه‌وه‌ی خول و سیمینار و گفتوگۆی شارستانیانه بۆ زیاتر ناساندنی هۆكاره‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكى گونجاو.له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی سوریا ده‌ستی پێكردووه ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ شه‌ڕكردن چوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌و ته‌نیا له هه‌ڵه‌بجه 8 كه‌س له‌و گه‌نجانه كوژراون.