لە دیالە کورد بەیەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکات

 لە دیالە کورد بەیەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکات
سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە رایگەیاند، لەپارێزگاى دیالە کورد بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق دەکات.

ئیبراهیم باجەلان، سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە بە(رووداو)ى راگەیاند: \"بۆ ئەوەى وەکو هەڵبژاردنى رابردووى پەرلەمان دەنگى کورد لەو ناوچانە نەسوتێت، زۆربەى لایەنە سیاسییەکانى کورد لە پارێزگاى دیالە رێککەوتین، کە بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق بکەین، کە بریارە لە 30 نیسانى 2014 ئەنجامبدرێت\"".

باجەلان هەروەها رایگەیاند، ناوی لیستەکە \""برایەتى کوردستانی\""ـیە و هەموو لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدارن جگە لە بزووتنەوى گۆڕان، کە بە هیچ شێوەیەک بەشداریان نەکردووە و گوتیان \""ئەمساڵ لە خانەقین بەشدارى هەڵبژاردن ناکەین\"".

سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە پێیوایە بەشدارى نەکردنى بزووتنەوەى گۆڕان لە لیستى برایەتی کوردستانى پارێزگاى دیالە \""بەهۆى کەمى هەوادارانى بزووتنەوەى گۆرانە لەو ناوچانە\"".

ئیبراهیم باجەلان رایگەیاند، کە سەرۆکی لیستی برایەتی کوردستانی \""بێگومان سەرۆکى لیستى برایەتى کوردستانى پشکى یەکێـتى نیشتمانى کوردستان دەبێت، گوتەبێژى لیستەکەش پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەبێت\"".

لەهەڵبژاردنى ساڵى 2010ى پەرلەمانى عێراق، کورد لەپارێزگاى دیالە یەک کورسى بەدەستهێنا.









رووداو "
Top