لەکەلار کرێکارێک گیان لەدەست دەداو خاوەن کارەکەش خۆی لەبەرپرسیارێتی دەدزێتەوە
ئەمڕۆش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لقی سلێمانی سەندیکای بیناسازی کوردستان،وێرای دەربڕینی نیگەرانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد خاوەن کار پابەند بکات بە دابین کردنی هۆیەکانی سەلامەتی بۆ کرێکاران لەکاتی کارکردندا.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای بیناسازی کوردستان\"عوسمان زیندانی\""ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر ئامادەیی بوو ڕایگەیاند:\""کرێکارێکی دیکە بەناوی(حەسەن ڕەمەزان) کەتەمەنی هەژدە ساڵەو لەکاتی کارکردندا لە شاری کەلار گیانی لەدەستداوە\"".
گووتیشی:\""هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی تەلی کارەبا لەو ئەسکەلەیەی کرێکارە کاری لەسەر کردووە\"".
داواشی کرد لێژنەیەک پێک بهێنرێت چونکە ئەو کۆمپانیایەی کرێکارەکە کاری لێ کردوە ئامادەنییە بەرپرسیارێتی ڕووداوەکە لەئەستۆ بگرێت\""."
