خوێندنی زمانی کوردی له زانکۆی دیمه‌شق دەستپێدەکات
زانکۆی دیمه‌شق بڕیاری کردنه‌وه‌ی دوو هۆبه‌ی بۆ فێربوونی زمانه‌کانی کوردی و ئه‌رمه‌نی داوە له په‌یمانگای باڵای زمانه‌کانی سه‌ر به زانکۆکه.
محەمه‌د ماردینی سه‌رۆکی زانکۆی دیمه‌شق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەی (وەتەن)ی سوری رگەیاند کە گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندان ئەم بواره کردووە سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دەست پیکردنی خولی فێرکاری و پرۆسه‌ی خوێندن و ئامانج و رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه له پۆڵدا به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌کی زانستی باوه‌ڕپێکراو و پسپۆڕ له‌م بواره‌دا.
ماردینی دەستپێکردنی خوێندن بە زمانی کوردی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی و گوتیشی ’ خوێندن بە زمانی کوردی زۆر گرنگە ، چونکە پێکهاته‌یه‌کی گرنگ له سوریا بە کوردی قسه دەکەن، هه‌روره‌ها ئەم هەنگاوە، بوار بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌خسێنێ که گرنگی به‌و زمانه ده‌ده‌ن’
سه‌رۆکی زانکۆی دیمه‌شق ئاماژەی بەوەشدا که کردنەوەی هۆبەی زمانی کوردی، رێگه‌خۆشکه‌رێک ده‌بێت بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی کوردی له کۆلیژی ئاداب و زانسته مرۆییه‌کان لە زانکۆکەیان.
چاودێران پێیانوایە ، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ خۆنزیک کردنەوە لە کورد و بەدەستدهێنانی هاوسۆزییان.بە تایبەتیش لە شەڕو قەیرانی ئەم چەند ساڵەی وڵاتەکەدا ، کورد تا ئاستێک خۆیان لە شەڕو پێکدادانی نێوان ئۆپوزیسیۆن و رژێم پاراست.
باس‌نیوز
