ئەحمەد جه‌ربا به‌داوه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئەحمەد جه‌ربا به‌داوه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وتووێژ لەسەر بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەی جنێڤ 2 ده‌كه‌ن

لەسەر بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئەحمەد جه‌ربا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ وتووێژكردن لەسەر بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەی جنێڤ 2 سەردانی هەولێر ده‌كات.
به‌هجه‌ت به‌شیر ئەندامی ئەنجومه‌نی نیشتمانی کورد لە سوریا گوتی \'وەفدێکی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە سەرکردایەتی ئەحمەد جه‌ربا گەیشتە هەولێر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە کوردییەکان سەبارەت به‌بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەی جنێڤ 2\'.
سەردانی جەربا بۆ هەولێر هاوکاتە لەگەڵ سێیەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی نێوان پارتە کوردییەکانی سووریا بەناوبژیوانی لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر.
ئامانجی گه‌شته‌كه‌ی جەربا بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لە کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان بە (فرانس پرێس)ی راگەیاندووه‌ \'ئەنجامی کۆبوونەوەکە لەلایەن هەردوولاوه‌ ئەرێنی بووه‌ و لەسەر هەندێ شت رێککەوتن لەوانە کردنەوەی دەروازەی (سیمالکا) کە هەرێمی کوردستان بە کوردستانی رۆژئاوا دەبەستێتەوە، هەروەها ئازادکردنی زیندانە سیاسییەکانیان\'.





باسنیوز
Top