ئەمساڵ لە كوردستان 780 كەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە

ئەمساڵ لە كوردستان 780 كەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە
ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم ئاماری زیانە گیانییەكانی ساڵی 2013 ی بڵاوكردەوە .


عمید قادر سدیق بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەرێم ووتی ئەم ئامارەی ڕایدەگەیەنین لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو ڕوویداوە لەشاری هەولێر 285 هاووڵاتی مردوونە هەروەها 3808 هاووڵاتی بریندار بوونە .



لەشار سلێمانی 200 هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە و هەروەها 2534 هاووڵاتی بریندار بوونە .

لەشار دهۆك 211هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە 3485 بریندار بوونە

لە قەزای سۆران 28 هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە و 248 بریندار بوونە .

گەرمیان 30 هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە و 316 بریندار بوونە .

ڕاپەڕین 19 هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە 149 بریندار بوونە.

كۆی گشتی قوربانیەكان 780 هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە هەروەها 10540 بریندار هەیە.
Top