بڕی 160 ملیار دینار بۆ دروستكردنی تۆنێڵی هەیبەت سوڵتان تەرخاندەكرێت

بڕی 160 ملیار دینار بۆ دروستكردنی تۆنێڵی هەیبەت سوڵتان تەرخاندەكرێت
دوای چەندین ساڵ بەسەر راوەستانی كاركردن لە دروستكردنی تونێلی هەیبەت سوڵتان، ئێستا بڕی 160 ملیۆن دینار بۆ تەرخانكراوە.



چاپوك عومەر، قائیمقامی كۆیە لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند،دوای ئەوەی كە تۆنێلی هەیبەت سوڵتان ماوەی چەند ساڵێك بوو كارەكانی وەستابوو ئێستا بڕی 160 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوەو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.



گوتیشی،تونێلەكە ئیدارەی راپەڕین بە كۆیەو هەولێر دەبەستێتەوەو بە تەواوبونی گرفتی دوری و خراپی رێگە چارەسەر دەبێت.



هێمای بۆ ئەوەشكرد،تونێڵەكە زۆر فروانەو دووساید لەناویدا دروست دەكرێت و ماوەی تەواوبونی 950 رۆژە.
Top