بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج ئۆتۆمبێل لێكیاندا

بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج ئۆتۆمبێل لێكیاندا
پۆلیسی ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك رایگەیاند: لە رێگەی نێوان هەولێر - كەركووك نزیك شارۆچكەی پردێ، پێنج ئۆتۆمبێل لێكیانداوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە: زیانێكی دارایی زۆر بە ئۆتۆمبێلەكان گەیشتووەو 4 كەسیش بە شێوەی جیا جیا بریندار بوونە.
وتیشی: پۆلیسی دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووەو لە بەراییدا دەركەوتووە كە رووداوەكە بە هۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە هێماكانی هاتووچۆ و خێرالێخورینەوە روویداوە.
Top