سستمی تیكەڵكردنەوەی قوتابخانەی گوندەكان لە پەروەردەی شەقڵاوە جێبەجێنەكراوە

سستمی تیكەڵكردنەوەی قوتابخانەی گوندەكان لە پەروەردەی شەقڵاوە جێبەجێنەكراوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە رایگەیاند، لە پەروەرەردەی شەقڵاوە سستمی تێكەڵكردنەوەی قوتابخانەی گوندەكانیان جێبەجێنەكردوەو 180 مامۆستاشیان بۆ دامەزراوە.


فارس جەوهەر، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند،هاوشێوەی پەروەردەكانی تر ئێمەش ویستمان سیستەمی تێكەڵكردنی قوتابخانەی گوندەكان جێبەجێ بكەین بەڵام بۆمان دەركەوت كە هاوڵاتیانی ئەو گوندانە ئامادەنین قوتابخانەكانیان دابخەن و قوتابیانیان بچن بۆ گوندێكی تر بۆیە بەو هۆیەوەوە سیستەمەكەمان جێبەجێنەكردوەو وەك خۆی ماوەتەوە.


گوتیشی، لەوروەوە نەمانتوانیوە گرفتی كەمی مامۆستا بە تەواوەتی چارەسەر بكەین ، هاوكات تەواوی پسپۆڕی وانەكان بۆ قوتابخانەكان لەرێی كردنەوەی كۆمەڵگەی پەروەردەییەوە لە گوندەكاندا دابین بكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمساڵ 180 مامۆستامان بۆ دامەزراوە كە هەندێكیان دەست بەكاربون و هەندێكیشیان چاوەڕێی فرمانی كارگێری وەزراەتی پەروەردە دەكەن،بەڵام بەو شێوەیەش بە تەواوەتی گرفتەكەمان چارەسەر نابێت بەو هیوایەی بتوانین لە داهاتودا بە قۆناغی چارەسەری بكەین.
Top