رێنمایی نوێ بۆ پێدانی پێشیینه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌رده‌چێت
به‌پێی رێنمایی ژماره 40ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم، كه به‌رواری 10/12/2013 ده‌رچووه‌و، وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خه‌ندان) كه‌وتووه، له‌مه‌ودوا پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه موچه‌خۆری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان له دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئیمزاكردووه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی سه‌رجه‌م رێنمایی و نوسراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته.
نوسراوه‌كه، ئیمزای بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره‌و، ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی پێشیینه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ساڵی داهاتوودا، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ژماره 19 و 20 و 25ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، كه ساڵی 2011 ده‌رچوون، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌بڕی پێنج ملیۆن دیناری عیراقی، ده‌درێته ئه‌و هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكده‌هێنن، به‌مه‌رجێك گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردبێت.
ئه‌م نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له كاتێكدا كه هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌و وه‌زاره‌ته (دارایی) ته‌واوی سلفه‌و قه‌رزه‌كان به سلفه‌ی هاوسه‌رگیریشه‌وه له دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه راگیراون.
