دوو له زیندانیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئازاد كران
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند شه‌ش له‌و زیندانیانه دووباره به ماده‌یه‌كی تر له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه، گوتیشى ’ئه‌و هه‌شت زیندانیكراوه به‌پێی مادده‌ی 3ی خۆپێشانده‌ران ئازاد كراون، به‌ڵام جگه له دووانیان نه‌بێت ئه‌وانه‌ى دیكه دووباره به مادده‌یه‌كى دیكه‌ى یاسایی ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه’.
ئه‌و 8 كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی 40 رۆژه به‌هۆى به‌ردبارانكردنى كونسولخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر زیندانی كراون.
(باس‌نیوز) په‌یوه‌ندى به پارێزگاى هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌مباره‌وه زانیارى بده‌ن.
باس‌نیوز
