جۆرێک لە باڵندەی دەگمەن لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە

جۆرێک لە باڵندەی دەگمەن لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە
جۆرێک لە باڵندەی کۆچەری دەگمەن لە سەنتەری چۆمان دۆزرایەوە کە بەھۆی سارد و سەرماوە خۆی دەکێشێت بە ماڵی ھاوڵاتیەک، ئەویش ئەو باڵندەیه رادەستی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد سەکران دەکات.


دوای توێژینەوە لەلایەن پسپۆڕی نێودەوڵەتی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد سەکران \"گۆنتەر لویس کاندڵ\"" دەرکەوت کە ئەو باڵندەیە ناوی \""Chicken with White spot\""ـە و جۆرێکی دەگمەنە و باڵندەیەکی کۆچەریە و وەرزی زستان لە ناوچە گەرمەسێرەکان و ھاوینانیش لە ناوچە کوێستانیەکانی ھەرێمی کوردستان بە سەر دەبات.



وەک سەرۆکی بۆردی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد سەکران بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر باسی لێوەکرد، ئەمەی مایەی خۆشحاڵیە گۆڕینی کەلتوری ھاوڵاتیانە کە پێشتر دوژمنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بوون و ئێستا ئەو دوژمنە بۆتە دۆست و پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵە کێویانە.



گوتیشی، باڵندەکە لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن سەرۆکی بۆردی ناشناڵ پارک رادەستی ھێزەکانی ژینگە کرا و لەلایەن ئەوانیشەوە بردراوە شوێنی ژیانی خۆی.






"
Top