له‌ یادی ئاڵای كوردستاندا سەرۆكی هەرێمی كوردستان په‌یامێك بڵاو دەکاتەوە

له‌ یادی ئاڵای كوردستاندا سەرۆكی هەرێمی كوردستان  په‌یامێك بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.،
وتی،\"ئاڵاكه‌مان به‌هایه‌كی هاوبه‌شه‌و هێمای یه‌كده‌نگیی گه‌لی كوردستانه‌، پێویسته‌ كار به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ی بكه‌ین\""



ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان. ئاڵاكەمان بەهایەكی هاوبەشە و هێمای یەكدەنگیی گەلی كوردستانە. پێویستە كار بە پەیامی ئاڵا جوانەكەی كوردستان بكەین، كە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و هیواو ئاوەدانی. ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە ئاڵاكەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین. ڕۆژی ئاڵا لە هەموو گەلی كوردستان پیرۆز بێت.
"
Top