له عێراق دابەشبوون و شەڕی ناوخۆ لە ئارادایە
جیم هەروەها هاتە سەر باسی ئێران و گوتی: یەكێك لەو شتە سەیرانەی مێژووی ئەم دواییە- كە مایەی بەدبەختیە- ئەوەیە كە ئەمریكا پێگەی ئێرانی بەهێزكرد كاتێك دوو لە دوژمنەكانی لەناوبرد، سەددام حوسێن و تاڵیبان. ئەگەرچی، ئێران بەدەست چەندین كێشەی ناوخۆییشەوە دەناڵێنێت. یەكێك لەو هەنگاوانەی مایەی ئومێدە گفتوگۆكانی ئەم دواییە بوو لەبارەی توانا ئەتۆمیەكانی ئێرانەوە. بەڵام هێشتا ئەمە هەنگاوێكی بچووكە و زۆر شتی دیكە ماوە كە دەبێت دیاری بكرێت. ئومێدەكە ئەوەیە سەركردایەتی ئێران بگەنە ئەو دەرئەنجامەی كە ناكرێت كێشە ناوخۆییەكانی چارەسەربكرێن تەنها ئەو كاتە نەبێت كە ریشەی رادیكاڵیەت هەڵبكێشرێت لە ئێراندا. ئەگەرچی ئەمە وەك گەشبینیەكی ناواقیعی دەردەكەوێت.
شایانی باسە بەتەرفیلد باسی سەربەخۆی كوردستانی كرد و گوتی: من پێشبینی ئەوە ناكەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی فراوان پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكات، بڕواننە ئەو مشت و مڕەی لەبارەی جاڕدانی سەربەخۆیی كۆسۆڤۆ، ئەبخازیا و ئۆسیتیای باشورەوە دروست بوو. كۆسۆڤۆ تا راددەیەك ئیعتیرافێكی دیپلۆماسی پێكرا، بەڵام هێشتا زۆرێك لە وڵاتان هەن كە كارێكی لەم چەشنە رەت دەكەنەوە.
خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(957)ی بخوێنەوە.
