لەسلێمانی بیمەی بێكاری دەستیپێكردەوە

لەسلێمانی بیمەی بێكاری دەستیپێكردەوە
بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی قۆناخێكی دیكەی بیمەی بێكاری دەستپێكردەوە و پارەی سێ مانگیش بەسەریەكەوە دەدات.
نەهرۆ عەبدوڵڵا بەرێوەبەری تۆری پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی لەئێستادا دەستمان كرد بەقۆناخی دووەمی بیمەی بێكاری و 400 ملیۆن دینارمان وەرگرتووە و ئەو بڕە پارەیەش تەنها بۆ پەیمانگاكانە.
سەبارەت بەدابەشكردنی پارە بەسەر بیمەی زانكۆكاندا بەرێوەبەری تۆری پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی گوتیشی: لەئێستادا پارە لەبانكدا نیە بۆ ئەوەی بتوانین بیمەی زانكۆ دابەش بكەین، چ كاتێك پارە هەبوو ئەوكات بیمەی زانكۆكانیش دابەش دەكەین و بەهیچ شێوەیەك ناهێڵین دوا بكەوێت.
Top