لە دوزخورماتوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو پێنچ هاوولاتی بریندار کرد

لە دوزخورماتوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو پێنچ هاوولاتی بریندار کرد
شه‌وی رابردوو له‌نێو بازاری قه‌زای دووزخورماتوو، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، پێنچ هاووڵاتی برینداربوون.


پۆلیسی قه‌زای دوزخورماتوو به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو بۆمبێكی چێندراو له‌ناوه‌راست بازاری میلی له‌گه‌ره‌كی (سه‌ربازی )له‌قه‌زای دووزخورماتوو ته‌قیه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا پێنچ هاوولاتی بریندار بوون.

سەرچاوەکە گوتی: پۆلیسی قه‌زای دووزخورماتوو گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه و‌ برینداره‌كانیان گواسته‌وه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وت، هەروەها ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی زۆری بە بازاڕەکە گه‌یاندووه‌.
Top