لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر : دەخوازین بە پشتگیری سەرۆک بارزانی ھەموو حزبەکانی کورد یەکگرتوو بن
عوسمان بایدەمیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی BDPلە هەولێر رایگەیاند: ئێمە لە هەوڵدان بۆ لێک نزیککردنەوەی سەرجەم لایەنە کوردیەکان بەگشتی و لایەنە کوردیەکانی سوریا بەتایبەت بەردەوامین، ھیوامان ئەوەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گشتی لە ھەولێر بە پشگتیریی سەرۆک مەسعود بارزانی بەرێوە بچێ، لەو کۆبوونەوەیەش بەیاننامەیەک ئامادە دەکرێ تا ببێ بە رێخۆشکەر و بنەمای یەکگرتوویی بۆ ھەموو حزبەکانی کورد و بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان تا کۆتایی بە کێشەکان بێنین. بایدمیر ھەروەھا گوتی: پێویستیی گەورەی کورد لەو سەردەمە تەنیا یەکێتی و یەکریزییە وتا بەرھەمەکانیان پشتگیری لە سەرکەوتنەکان بکەن.
لای خۆشییەوە لەیلا زانا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند: لە ھەموو دیرۆکی کورد ھەر کاتێک کورد یەکی گرتبێ ئەوا سەرکەوتوو بوون، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەبووبێ ئەوا دووچاری روخان بوون، با کورد بە دەنگ و رەنگی زۆرینەی خۆی یەکگرتوو بن و دیالۆگ لە بیر نەکەین و ئاشتی لەنێویان بەرقەرار بێ، بەو شێوەیە ئاشتی و ئارامی و دیموکراسی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست سەقامگیر دەبێت.
