بڕیاردرا موچەی فەرمانبەرە مەسیحییەکان بدرێت كە بەرەو هەرێمی كوردستان هاتوون
خەرجكردنی موچەی ئەو فەرمانبەرە مەسحیانە كە ئەم هەفتەیە لەئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا، لەسەر داوای وەزیری ژینگەی حكوومەتی عیراق هات كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی پێداویستیەكانی مەسیحیەكانەو تاكە وەزیری ئەو پێكهاتەیەیە. عیماد یوخنا، پارلەمانتاری مەسیحی لە لیستی رافدەین كە هاوكات ئەندامی لیژنەی پێداویستی مەسیحیەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەری كەركوك ناوی رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی موچەی ئەو فەرمانبەرە مەسیحیانەی كە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی بەغداو پارێزگاكانی دیکەی ناوەڕاستو خواروو كارەكەیان بەجێهێشتوەو روویانكردۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان و پێدانی موچەكانیان بەشێوەی كاتی دەبێت بۆ ساڵی 2014بۆ ماوەی یەك ساڵ دەبێت. جێگای باسە : ئەو بڕیارە دوای نیگەرانی مەسیحیەكان هات. چوونكە حكوومەتی عێراق پێشتر رەتیكردۆتەوە موچە بەو فەرمانبەرانە بدات بۆ هەرێمی کوردستان كۆچیان کردوو. سەرگۆن سڵێوە وەزیری ژینگە كە لە هامانكاتدا سەرۆكی لیژنەی پێداویستییەكانی مەسیحیەكانە لەكۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو داوایەی مەسیحیەكانی خستۆتەڕو و دواتر كراوە بە بڕیار.
