ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لە گەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە
سەلیم کۆیی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ئێمە کۆدەبێتەوە و تێدا باس لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ئێمەش داواکاری خۆمان دەخهینە روو بزانین لایەنی بەرامبەر ھەڵوێستی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ئێمە چۆن دەبێت ئەوکات بڕیاری خۆمان دەدەین.
سەلیم کۆیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا دیار نییە پۆستەکان بەچ شێوەیەک دابەش دەکرێن، بۆیە پێویستە لەو کۆبوونەوەیانە پێوەرێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەبنرێت و ئەوەش یەکلایی بکرێتەوە ھەموو لیستەکان بەشداری لە حکو،مەت دەکەن یاخود تەنھا بەشێکی.
کۆیی راشیگەیاند:ئەستەمە ئەم پرسانە بە کۆبوونەوەیەک یەکلایی بکرێنەوە، بەڵکو پێویستی بەچەندین کۆبوونەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن لەبارەی تەواوی پرسەکانی پەیوەست پێکھێنانی کابینەی نوێ.
