ڕاپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان به كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتییه‌وه بڵاوكرایه‌وه
له ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ئه‌م ڕاپۆرته ڕووماڵی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2013 وه‌ك پێشێلكاری ئه‌نجامدراوه، ئەو راپۆرتە، ڕه‌وشی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و ئافره‌تان و منداڵان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ی باڵا و سكاڵای هاوڵاتیان و ڕشهوشی كرێكاران و خاوه‌ن پێدایوستییه تالیبهتییهكان و پێكهاته‌و ئاینه‌كانی ناو هه‌ر ێمی كوردستان. له‌خۆی ده‌گرێت. له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه سێ ڕاپۆرتی ڕاسپارده‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاراسته‌كراون.
له باره‌ی ڕه‌وشی گیراوان ڕاپۆرته‌كه نووسیویه‌تی: به‌هۆی خراپی و نه‌گونجاوی بینای به‌ندیخانه‌كانی چاكسازی گه‌وره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك، زۆری ژماره‌ی سزادراوان به به‌راورد به قه‌باره‌ی هۆڵه‌كان، ڕەوشی خراپی بۆ سه‌رجه‌م سزادراوان دروستكردووه.
هه‌مان ئه‌و ڕاپۆرته له‌باره‌ی تۆماری سكاڵای هاووڵاتیانه‌وه نووسیویه‌تی: له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌نها 235 سكاڵا له‌باره‌ی پێشێلكاری مرۆیی تۆماركراون.
له‌باره‌ی ره‌وشی كرێكارانیشهوه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه له‌ماوه‌ی 11 مانگدا 65 كرێكار له كوردستان گیانیان له ده‌ستداوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه رەخنەی لێ‌گیرا کە ڕاپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان چه‌ندان هه‌ڵه‌ی تێدایه، له‌نێویشیاندا ژماره‌ی كرێكارانی قوربانی له كوردستان كه ته‌نها له شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی یه‌كساڵدا 100 كرێكار بوونه‌ته قوربانی.
PNA
