كونسوڵی ئێران: چاوەڕوانی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەین

كونسوڵی ئێران: چاوەڕوانی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەین
سەید حوسێن عەزمی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر لەبارەی لێكۆڵیبنەوەی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانە كە لەشاری هەولێر ڕوویدا ڕایگەیاند كە ئەوان لە ئەنجامی بەرایی لێكۆڵینەوە ڕازین و چاوەڕوەڕوانی دواین ئەنجامەكان دەكەن.


دوای ڕوودانی بەردبارانی كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێری پایتەخت، ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەستگیركران، و بەپێی وتەی وەزیری ناوخۆی هەرێمیش لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەنجامدەران بەردەوامە.



لەبارەی ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان سەركونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان گوتی: ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەین چونكە ئەو كارەی ڕوویداوە پەیوەندی بە ناوخۆی كوردستانەوە هەیە، ئێمەش نوێنەرایەتی سیاسی وڵاتێكی وەك ئێرانین لە كوردستان، ئێمە دەبێت بەپێی یاساو دەستوور دەبێت پارێزراوبین، بەڵام ئەو رووداوە كە ڕوویداوە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكرێت و چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان دەكەین.
Top