گوڵان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات

گوڵان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات
ستافى گۆڤارى گوڵان له‌ يادى ٦١ ساڵه‌ى دامه‌زرانى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان سه‌ردانى سكرتاريه‌تى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستانيان له‌ هه‌ولێر كرد .لەسەردانەكەدا له‌ نزيكه‌وه‌ گه‌رمترين پيرۆزبايى ئاراسته‌ى ئه‌وان و ئافره‌تانى خه‌باتكارى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان كرد.
شاندى گۆڤارى گوڵان به‌ پێشكه‌شكردنى چه‌پكێك گوڵ ڕێزى له‌ رابردووى دره‌وشاوه‌ى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان گرت و هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتريان بۆ خواستن. له‌لاى خۆيانه‌‌وه‌ سكرتاريه‌تى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان پێشوازييه‌كى گه‌رميان له‌ ستافى گوڵان كردو له‌ ديداره‌كه‌شدا ئيراده‌ى خۆيان بۆ خزمه‌تكردنى زياترى ئافره‌تانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
هه‌ر له‌و ديداره‌دا ستافى گوڵان ‌ ڕۆڵى كاريگه‌رى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستانى له‌ پێشكه‌وتن و پێشخستنى دۆزى كورد به‌گشتى و ئافره‌تان به‌ تايبه‌تى به‌رزنرخاند.

Top