كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتی لە سوریا كردووەو ، هیچ دەوڵەتێك نایەوێت بە سوریاوە تێوەبگلێت.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتی لە سوریا كردووەو ، هیچ دەوڵەتێك نایەوێت بە سوریاوە تێوەبگلێت.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان جۆشوا لاندیز دەڵێ:
دۆخێكی دڵڕەقانە هەیە لە سوریاو بەرەو خراپتریش دەچێت، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ سوریایەكانی جێهیشتووە، ئەمە زۆر ڕوونەو كەس نایەوێت لە بارودۆخی سوریاوە تێوەبگلێت.

هەروەها لاندێز باسی ئیسلامی و جیهادییەكان دەكات و دەڵێ:ئەوە گرنگ بوو، ئەسەد گۆڕانكاری گەورەی بینی لە جووڵەی نێوان هێزە ئیسلامیەكان و هێزی سوپای عەلمانیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئاشكرایە ئەمە فریاكەوتنێكی گەورە بوو بۆ ئەسەد. مورسیش توانای ئەوەی هەبوو جیهادییەكان بنێرێت بۆ سوریاو ئیدانەی ڕژێمەكە بكات، مورسی بە شێوەیەكی سەرەكی دژایەتی ڕژێمی سوریای دەكرد، كەواتە كاتێك كەوت و لەلایەن سوپاوە لە دەسەڵات دوورخرایەوە، ئاشكرایە ئەسەد ئەمەی بە سەركەوتنێكی گەورە لێكدایەوە. ئەو ڕاستیەی كە وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕەخنەیان لە سوپا نەگرت، ئەمە خۆی بە خۆی ئاڵوگۆڕێكی گرنگ بوو.

جوشوا هەروەها گوتی :ڕۆژئاوا بە هیچ شێوەیەك ڕێگایەكی نییە بۆ زەمانەتكردنی هێنانەئارای قۆناغی ڕاگوزاری. هەموو كەسێك ئەو ڕاستیە دەزانێت و موعاڕەزەش دەزانێت و جیهانیش دەزانێت، ئەگەر وایان لێبكرێت ئامادەی كۆنفرانسی جنێڤ بن، ئەوا ڕێككەوتن لەگەڵ ئەسەد دەكەن و ئەوانیش نایانەوێت ئەم كارە بكەن، لەبەر ئەوەی هێشتا باوەڕیان وایە دەتوانن ئەسەد ببەزێنن و دەبێت بیبەزێنن، ئەسەدیش باوەڕی وایە دەتوانێت موعاڕەزە تێكبشكێنێت. ڕۆژئاوا بە دوای ڕێگاچارەیەكدا دەگەڕێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیەكەو ڕاگرتنی شەپۆلی پەنابەران و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی شەڕەكە، بۆ نموونە بەرەو لوبنان و عێراق.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە ژمارەی (956)ی گۆڤاری گوڵان.
Top