لە هەولێر دەرمانی تایبەت بەتووشبووانی شێرپەنجە دروست دەکرێت

 لە هەولێر دەرمانی تایبەت بەتووشبووانی شێرپەنجە دروست دەکرێت
تاقە کارگەی بەرھەمھێنانی دەرمان لەھەرێمی کوردستان کار بۆ بەرھەمھێنانی دەرمانی تایبەت بەتووشبووان بە شێرپەنجە دەکات و كارگەی ئاوامێدیكا دەتوانێ 97جۆر دەرمان بەرهەم بهێنێ و ئامادەشە دەرمانی هەموو عێراق بەهەرێمەوە دابین بكات.
سێیەم گەورەترین كۆمپانیای جیهان لە دروستكردنی دەرمان گرێبەستێك لەگەڵ كارگەی ئاوامێدیكا بۆ دروستكردنی درەمان لەهەولێر ئیمزادەكات، بەڕێوەبەری كارگەی ئاوامێدیكاشرایدەگەینێت سێ تا پێنج ساڵی دیكە دەرمانی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە دروست دەكەن.
لە مانگی نۆڤەمبەری 2011كارگەی دەرمانی نێودەوڵەتی سەنۆفی كە یەكەمە لە ئەوروپا و لەسەر ئاستی جیهانیش سێهەمە، داوای هەماهەنگی لە كارگەی ئاوامێدیكا دەكات بۆ دروستكردنی دەرمان، دوای حەوت جار لەناردنی شاند بۆ كارگەكە لەهەولێر، دواجار دوو مانگ لەمەوپێش ئاوامێدیكا و سنەوفی گرێبەستێكیان واژۆكرد، بەپێی گرێبەستەكە ئاوامێدیكا دەرمانی تایبەت بەچارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵی كارگەی سنەوفی لە پاكەت دەكات.
بەرێوەبەری کۆمپانیای ئاوامێدیكا لەبارەی گرێبەستەكەوە بە KDP.infoرایگەیاند: سەرەتا بەوە شێوەیە دەست پێدەكەین کە دەرمانمان پێبدەن، پاشان كارمەندانی ئێمە لەسەر دروستكردنی دەرمانی شێرپەنجە و ئەو دەرمانە قورسانەی لەهەموو وڵاتێ بەرهەم نایەت رادەهێنرێن، لە سێ تا پێنج ساڵی دیكە دەتوانیین دەرمانی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە ئاوامێدیكا بەرهەم بهێنین.
ئاوامێدیكا یەكەمین و تاقە كارگەی دروستكردنی دەرمانە لەكوردستاندا و سەر بەكەرتی تایبەتە، لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2009لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی كرایەوە، لە 2010دەستكراوە بە دروستكردنی دەرمان تێیدا، لە مانگی كانوونی دووەم2010یەكەم دەرمانی بەشێوەی حەب (تابلێت) بەناوی پارائازارەوە كە تایبەتە بە ئازار بەرهەمهێناوە.
Top