له میسڕ به فه‌رمى رێگه به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان ده‌درێ
زیره‌ك پاڵانى خوێندكارێكى كوردى كولێژى كشتو‌كاڵى زانكۆكه‌یه راگه‌یاند وه‌كو ئه‌ركێكى نیشتمانى له‌ماوه‌ى دووهه‌فته‌ى رابردوودا هه‌ولێكى زۆریان دا تاوه‌كو رێگه به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانیش بدرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكه‌یان دراو ئاڵاى كوردستانیش له‌ناوه‌ندى كاروبارى خوێندكارانى بیانى زانكۆكه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌ڵكرا، گوتیشى: ’جگه له‌ئاڵاى كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵواسینى وێنه‌ى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراوه’.
زیره‌ك پاڵانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌مه بۆجارى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌شێوه‌ى فه‌رمى رێگه به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان ده‌درێت.
زانكۆى مه‌نسوره، به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین زانكۆكانى میسر داده‌نرێـت كه‌به‌پێى ئاماره‌كان رێژه‌ى خوێندكارانى نزیكه‌ى(100) هه‌زار ده‌بێت و له‌و رێژه‌یه‌ش زیاد له(200) خوێندكارى كوردى هه‌رێمى كوردستان خوێندنى باڵا(ماسته‌ر، دكتۆرا)له‌به‌شه جیاوازه‌كانى زانكۆكه ده‌خوێنن.
به‌پێى ئه‌و ریزبه‌ندیانه‌ش ناوه‌نده زانستى و ئه‌كادیمیه‌كان بۆ ئاستى زانستى زانكۆكان ده‌یكه‌ن، ساڵى(2013)زانكۆى مه‌نسوره له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى پله‌ى هه‌شته‌م و له‌سه‌ر ئاستى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بیش له پله‌ى سێیه‌م دایه.
باس‌نیوز
