لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دەروازەی نێوان شەقلاوە – هەریر لە لۆفەی گوندی میراوەدا لە ئاكامی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێلیكی جۆری پیكاب باوك و كورێك كە دانیشتووی شارەدێی بالیسان بوون دوای گواستنەوەیان بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەقلاوە لەبەر سەختی برینەكانیان گیانیان لە دەستدا، شیاوی گوتنە لەمیانی ئەمساڵ و سالانی رابردووشدا لە رێگای گشتی شەقلاوە – هەریر بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە سەدان كەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربووە.

Top