كورد به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مرۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا ئه‌و پرسه‌یان یه‌كلاكرده‌وه‌و ورده‌كارییه‌كانیش وابریاره هه‌ر ئه‌مرۆ له‌راگه‌یاندراوێكدا ڕابگه‌یه‌نن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسی لقی پێنچی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئاشكرایكرد كه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و بژارده‌یه‌ك له كوردی فه‌یلی، پێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتووی عیراق ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ده‌لۆیی، به‌رپرسی لقی پێنچی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا راگه‌یاند: بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ، هێزه كوردییه‌كان به یه‌ك لیست له‌سه‌ر ئاستی به‌غدای پایته‌خت به‌شداری ده‌كه‌ن و تائێستاش لیسته‌كه‌یان پێكهاتووه له پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی فه‌یلی.
محه‌مه‌د ده‌لۆیی وتیشی كه هێشتا ناوێك لیسته‌كه دیاری نه‌كراوه‌و لیسته‌كه‌شیان كراوه‌یه به رووی هه‌ر هێز و لایه‌نێكی دیكه‌ی كورد، كه بیه‌وێت بێته‌پاڵ ئه‌و لیسته كوردستانییه‌ی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان بۆ شاری به‌غدا پێكیان هێناوه.
خه‌ندان
