عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوا دەکات میدیاکاران لە بەندیخانەکەی سەردانی بکەن
له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا شانده‌که یه‌که‌مین په‌یامی ئۆجالانیان بۆ میدیاکاران راگه‌یاند و تێدا ئەوەیان خستەروو : کە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پهكهكهپێیانی راگەیندوون: به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری و به‌رپرسیارێتم له‌م قۆناغه‌دا، بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینه‌کانم له‌مه‌ڕ ئاشتی و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی به سه‌رتاسه‌ری تورکیا، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تی میدیا و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ترم بۆ دابین بکرێت.
ئۆجەلان هاوکات هاوخه‌می خۆی دەربرییەوە که له گه‌ڤه‌ر دوو رۆڵه‌ی زۆرچاکیان له‌ده‌ستداوە لەمباریەوە گووتی : پێویسته هه‌موو که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر به گێره‌شێوێنی نوێ و گه‌وره‌تر هۆشیار و وردبینتر بێت .
ئۆجەلان هەرەوها رایگەیاندووە : له‌پێناو چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ی دیموکراتیدا سێ خاڵ گرنگه : زه‌مینه‌ی یاسایی و چوارچێوه‌ی حقوقی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دێت . دووه‌مینیان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر له رێکه‌وتنێکی بێ لایه‌ن ناکرێته‌وه، پێویسته له‌ناو ئه‌م چوارچێوه یاساییه‌دا دان بنرێت به لایه‌نه‌کان و پێگه ( ستاتۆ )کانیاندا . سێیه‌مینیش ؛ پێویسته کۆمیته‌یه‌کی چاودێری یاخود شاندێکی ناوبژێوان به‌شداری پرۆسه‌که ببن . لە کۆتاییدا ئۆجەلان دەلێت به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری و به‌رپرسیارێتم له‌م قۆناخه‌دا، بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینه‌کانم له‌مه‌ڕ ئاشتی و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی به سه‌رتاسه‌ری تورکیا، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌رفه‌تی میدیا و بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ترم بۆ دابین بکرێت .
