نێچیرڤان بارزانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوشتنی کاوە گەرمیانی پێکدەهێنێت

 نێچیرڤان بارزانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوشتنی کاوە گەرمیانی پێکدەهێنێت
لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ پێکدەهێنرێت.

لیژنەکە پێکهاتووە لە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سەنتەری میترۆ و وەزارەتی داد.

بڕیارە رۆژی 8-12-2013 لیژنەکە بۆ بەدواداچوونی کەیسی کوشتنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی دەستبەکاربێت.

شەوی پێنجشەممە 5-12-2013 رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کەلار لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێدەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیان لە دەستدەدات.



رووداو
Top