سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەكات
ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی ئازار دا و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە دەكەین. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵە و كەسوكاری شەهید كاوە گەرمیانی ڕادەگەیێنین. داوایش لە حكوومەت و گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بە زووترین كات تاوانبارانی ئەم كردە قێزەوەنە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن و سزایان بدەن.
ناكرێ بەهیچ شێوەیەك تیرۆر و كوشتنی خەڵكی بێتاوان و ڕۆژنامەنووس لە وڵاتی ئێمەدا هەبێت. ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵك و شێواندنی سەقامگیریی وڵات و تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان، كاریگەریی زۆر خەراپیشی لەسەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەبێت. پێویستە یاسا سەروەر بێت و ئازادی و ئاسوودەیی خەڵك بپارێزرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
6ـی 12ـی 2013
