ته‌قته‌ق: به‌درێژایی زێی بچوك پاركی پێشكه‌وتوو دروست ده‌كرێن
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ته‌قته‌ق، له لێدوانێكدا به په‌یامنێری راگه‌یاند: له‌پێناو بایه‌خدان به بواری گه‌شتیاری سنوری شاره‌دێكه‌مان، پلان و به‌رنامه‌مان داڕشتوه كه به‌درێژایی ئه‌و لایه‌ی ته‌قته‌ق كه زێی بچوكی پێداده‌ڕوات پاركی گه‌وره‌و پێشكه‌وتوو دروست بكه‌ین له‌و روه‌شه‌وه پاركێك خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و نه‌خشه‌و دیزاین بۆ پاركێكی تریش ئاماده ده‌كرێت و به‌و شێوه‌یه تا ته‌واوبونی روبهرهكهو به‌پێی بودجه‌ی ته‌رخانكراو، پارك دروست ده‌كه‌ین.
گوتیشی،هاوكات رێگایهكیشی بۆ دروست ده‌كه‌ین كه ئێستا به‌شێكی كاره‌كانی ته‌واوبوه کە بۆ بواری گه‌شتیاری سنوره‌كه سیمایه‌كی جوانتر و كاریگه‌رتری ده‌بێت.
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ راشیگه‌یاند،به‌ده‌ر له‌و پاركانهش، چه‌ند پارك و باخچه‌یه‌كی تر بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌قته‌ق دروست ده‌كرێن كه هه‌ندێكیان خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و هه‌ندێكی تریشیان بودجهیهان بۆ دابین كراوه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌و دیزاینیانین.
