نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى كوێت له عیراق كرد
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆك وه‌زیران به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى تازه‌ى وڵاته‌كه‌ى له عیراق، پیرۆزبایى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌وڵه‌تى كوێت و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خدانى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تیش له بوارى بازرگانى و سیاسی‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دوا قۆناغه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى كوێتیان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد و هیوایان خواست له نزیكترین ده‌رفه‌تدا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت ڕۆڵى خۆى له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌وڵه‌تى كوێتدا بگێڕێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و كوێتیش خرانه به‌ر باس و سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و كوێت ده‌ربڕى. باڵیۆزى كوێتیش ستایشى ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى له ئاساییبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرد و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كۆمپانیا كوێتییه‌كان ده‌توانن ده‌رفه‌تى باشى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به ده‌ست بهێنن و هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عیراق، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
له كۆتایى دیاره‌كه‌دا باڵیۆزى كوێت خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕى و ستایشى ئارامى و سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى له گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستانى به ڕۆڵێكى مه‌زن له قه‌له‌م دا.
