چەكدارانی نەناسراو بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە كەركووك كۆنترۆڵ دەكەن

 چەكدارانی نەناسراو بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە كەركووك كۆنترۆڵ دەكەن
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە شاری كەركووك تەقییەوە، دوای تەقینەوەكەش ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر بارەگاكەو كۆنترۆڵیان كردووە.

بەپێی ئەوا زانیارییانەی پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەكەوە گواستییەوە، تاوەكو ئێستاش شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكان بەردەوامە.

دوێنێ لە سەڵاحەدین، دیالە و بەغدا هێرشی هاوشێوە روویدا و چەكدارانی نەناسراو هێرشیان كردە سەر بارەگا حكومییەكانی ئەو شارانە.





رووداو
Top