به‌داخ و په‌ژاره‌وه شه‌وی رابردوو هاوکار و دۆستی ئازیزمان کاک ئه‌دیب حه‌مید بریکار له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به پێی راپۆرتی پزیشکی به هۆی وه‌ستانی دڵیه‌وه کۆچی دوایی کرد. زۆر خه‌مبارین به له‌ده‌ست دانی ئه‌م که‌سایه‌تیه دڵسۆز و لێهاتووه‌مان. به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزیان و سه‌رجه‌م هاوکارانمان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دۆست و که‌سوکاری خوالیخۆشبوو ده‌که‌م. له خوای گه‌وره ده‌پارێمه‌وه سه‌بووریی خانه‌واده‌که‌ی بدات و جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت. به‌شداری خه‌میانم و دوا کۆستیان بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌سرور بارزانی
راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
4/12/2013