دەستگیر كردنی گروپێكی ترۆرستی لە كەركووك

دەستگیر كردنی گروپێكی ترۆرستی لە كەركووك
لە درێژەی كارو چالاكیەكانی هێزەكانی ئاسایشی توانی چەند ترۆرستێك دەستگیر بكەن لە گەل حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی كە بەكاریان هێناوە بۆ ئەنجام دانی كردەوە تیرۆرستیەكان تیچكدانی باری ئەمنی ئارامی شار كەركووك هاولاتیانی
سەبارەت بەمەیش نەقیب \" فەرهاد حەمەعلی \"" بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوە بەرایەتی ئاسایشی كەركووك راگەیاند: بەپێی چەند زانیاریەكی و دوای چاودیریەكی هێزەكانمان لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك بەهاوكاری و هەمانەگی هێزەكانی پۆلیسی شارۆچكەو شارە دێیەكانی كەركووك توانیمان لە هەلمەتێكی تایبەت 3 تیرۆرست دەستگیر بكەیت لەگەل حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی
گوتیشی: ئەو هەلمەتەمان لە سنووری گوندی \"" بای حەسەن \"" لە شارۆچكەی ( دووبز ) ئەنجام داوە بەشێوەیەكی سەركەوتوو هەلمەتەكەمان كۆتای پێهاتوە كە چگە لە دەستگیر كردنی تیرۆرستەكان توانیمان دەستبگرین بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی كە لە لە كێلگەیەی یەكێك لە مالی ئەو تیرۆرستانە حەشار درابوو
رایگەیاند: ئەو چەكەو تەقەمەنیانە لە و حەشارگەیە دەستی بەسەر دا گیراوە پێكهاتوە لە \"" 39 گولە هاوەن و 3 كلاشین كۆف و 120 فیشەك و 1 چەكی بڕنەو و رەشاشێك و گولە ئارپی چییەك و ژمارەیەك سی دی بەلگەناو نامیلگەی جل و بەرگی پۆلیسی \""كە زۆر چار بۆ كردەوە تیرۆرستیەكان بەكاریان هێناوە

"
Top