سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بوارى نه‌وت خه‌ڵات ده‌كات
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانى كۆنفرانسه‌كه ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانیش خه‌ڵاتى به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا دابه‌ش كرد.
دۆناڵد ماكدۆناڵد به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى شیڤرۆن له عیراق كه سپۆنسه‌رى سه‌ره‌كیى كۆنفرانسه‌كه‌یه، له وته‌یه‌كى كورتدا گوتى: جێگه‌ى شانازییه كه شیڤرۆن به‌شدارى له بنیاتانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات. هه‌روه‌ها خۆشحاڵین كه سپۆنسه‌رى ئه‌م كۆنفرانسه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانس ده‌خوازین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕۆژانى داهاتوو؛ چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ تاوتوێ بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له بوارى جیاجیادا خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئینجا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان به به‌خشینى خه‌ڵاته‌كان كرد كه به‌م شێوه‌یه بوو: خه‌ڵاتى ژینگه‌پارێزى بۆ كۆمپانیاى تالیسمان، خه‌ڵاتى گرنگیدان به كۆمه‌ڵگه بۆ كۆمپانیاى ئۆرێكس پێترۆلیۆم، خه‌ڵاتى خزمه‌تگوزاریى ساڵ بۆ كۆمپانیاى ناشیوونال پێترۆلیۆم سێرڤسNPC، خه‌ڵاتى ته‌واوكردنى كار له كاتى پێوانه‌ییدا بۆ كۆمپانیاى كار گرووپ، خه‌ڵاتى وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاىDNO و خه‌ڵاتى تایبه‌تیش بۆ جۆرج یه‌عقووب
