باوكێك له‌سه‌ر به‌كارهینانى مۆبایل كچه‌كه‌ى ده‌كوژێ
كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: كاتژمێر دووى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له رووداوێكی كوشتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌ینكاوه له هه‌ولێر، گوتى ’دواى چونمان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، باوكێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایل له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه سێ فیشه‌كى كڵاشینكۆفى به كچه‌كه‌یه‌وه ناوه‌و كوشتویه‌تى’
هه‌روه‌ها گوتیشی: ’تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی ش، م. خ، پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه، دوای كوشتنى كچه‌كه‌ى خۆی راده‌ستی پۆلیس كردوه’.
ئاشكراشى كرد كچه‌كه ناوی (ش)، له دایكبووی ساڵی 1995 و كچی ماڵه‌وه‌یه، گوللـه‌كانیش به‌رسنگ و سكی كه‌وتوون’.
راشیگه‌یاتد ته‌رمی كچه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شیڤان ئیسماعیل مامۆستاى زانكۆ و توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ (باس‌نیوز) ئاماژه‌ى به‌وه دا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به هۆى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایله‌وه له حاڵه‌ت تێپه‌ڕیووه‌و بووه به دیارده، گوتى ’ئه‌و رووداوه زیاتر په‌یوه‌ندى به هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه‌و بوونى چه‌كیش له ماڵان‌دا یه‌كێكى دیكه‌یه له‌و هۆكارانه’.
باس‌نیوز
