وەزارەتی پێشمەرگە بەبەشداری 170 ئەفسەر پێنجەم خولی هەفتەی رۆشنبیری كردەوە
عەقید شوان مەحموود بەرێوەبەری هۆشیاری نیشتیمانی راگەیاند: لە درێژەی كارو چاڵاكیەكانی بەرێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتیمانی لە كردنەوەی خولەكان بۆ ئەفسەرانی سەرجەم لیوا و بنكەكانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، پێنجەم خولی هەفتەی رۆشنبیری كرایەوە.
وتیشی: ئامانج لەو خولە كە سێ رۆ بەردەوام دەبێت هۆشیاركردنەوەی سەرجەم ئەفسەرانە بە كۆمەلێك زانیاری پێویست بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی هێزەكانی پێشمەرگە و چاككردنی و جوانكردنی شێوازی مامەڵەكردنیان و هەنگاونان بەرەو دروستكردنی هێزێكی نیشتیمانی مۆدێرن.
راشیگەیاند: لەو خولەدا 170 ئەفسەر بەشداری دەكەن چەندین بابەت لە لایەن مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران پێشكەش دەكرێ كە تایبەتە بە (جەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی جەنگ بە سیاسیەت و پەیوەندی جەنگ بە ئابوری و حكومەت پێكهاتەكانی و شێوازەكانی حكومەت لە سستەمی دیموكراسی و چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت ) چەند بابەتێكی تر.
"
