نوێنەرێکی کورد: پێویستە هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان پەلە بکەن
ئەندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی مەحمود عوسمان، به ئاژانسی ههواڵی پهیامنێری رایگەیاند:\"پرۆسەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان پاش هەڵبژاردنى پەرلەمانى کە لە 21-9 ئەنجامدرا، زۆر بەهێواشى ئەچێتە پێشەوە و شەفافیەتى پێویستى تێدانیە و نەچۆتە ناو وردەکاریەکانەوە، گفتوگۆی نێوان پارتە براوەکان دوو مانگ دواکەوت، لە کاتێکدا ههر لەیەکەم رۆژەوە ئەنجامەکان دیاربوون.\""
عوسمان گووتیشی:\""ئێستا گرنگ ئەوەیە هەموولایەنەکان بهزووی حکومەتی بنكه فران یان بهشداری زۆربەیان پێكبهێنن و پهلهی لێبكهن، چونکە دواکەوتنى زیاتر و رێک نەکەوتن بەشێوەیەکى نێگەتیڤ کاردەکاتە سەرپەرلەمان و بەرژەوەندى هاوڵاتیان و رەوشى ئابورى و بازرگانى و جێبەجێکردنى پرۆژەکان ئەمە جگە لهوهی سەقامگیرى سیاسى و چارەسەرى کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا و پەیوەندیەکانى دەرەوە زیانی بهردهكهوێت.\""
روونیشی کردەوە:\""گرنگ ئەوەیە پەیوەندى و دانوستاندنەکان شەفاف بن لە باس و قسەى گشتى تێپەرێنرێن و بەرەو وردەکارى بڕوات تا بەزووترین کات بگەنە ئەنجامى پێویست."
