سلفەی عەقار بەردەوامە و بە دوو قۆناغ دەدرێت
خالید قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێدانی سلفه‌ی عه‌قار به هاوڵاتیان و بڕی پاره‌كه‌ش كه 20 ملیۆن دیناره بۆ شاره‌كان به دوو قۆناغ ده‌درێت.
وتیشی: \"قۆناغی یه‌كه‌م 10 ملیۆن دیناره كه له هه‌یكه‌لی بینادا ده‌درێت، 10 ملیۆن دیناری دووه‌میشیان دوای ته‌واوبوونی بیناكه ده‌درێت و بۆ هه‌موو مامه‌ڵه‌كانیش ریزبه‌ندی دانراوه\"".
روونیكرده‌وه: له بانكی خانووره‌ی دووش، كه تایبه‌ته به‌گونده‌كان، پێدانی سلفه‌كه به‌رده‌وامه.
له بودجه‌ی ساڵی 2013دا بڕی 600 ملیار دینار بۆ ته‌واوی سلفه‌كان له هه‌رێم دانرا، كه بڕی 500 ملیار دیناری بۆ سلفه‌ی عه‌قاربوو، له مانگی 10ی ئه‌مساڵیشه‌وه سلفه‌ی عه‌قار بۆ مامه‌ڵه نوێیه‌كان ده‌ستیپێكردوه و تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه."
