کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە ھەولێر دەست به‌كار ده‌بێت
ئه‌م كۆنفرانسه سێیەم کۆنفرانسی لەم جۆرەیە له ھەولێر بەڕێوەده‌چێت، به‌پێی كاروبه‌رنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه، چاوەڕێ دەکرێت گەورە بەرپرسانی بواری نەوت و غاز و کۆمپانیا بیانییەکانی ئەو بواره تێیدا بەشدار بن.
وه‌ك پێشوه‌خته راگه‌یه‌ندراوه، بڕیاروایە چوار رۆژ بخایەنێت و چواری ئه‌م مانگه كاره‌كانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاره‌كانی به كۆتا بێت.
مه‌به‌ست له‌م كۆنفرانسه، زیاتر ئاشناكردنی کۆمپانیا و بەرپرسانی کەرتی نەوت و غازه به رەوشی کوردستان و پێدانی زانیاری لەسەر کەرتی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان.
ئەم کۆنفڕانسە لە کاتێکدایه، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له هه‌وڵی مۆركردنی گرێبەستێکی نەوتییه لەگەڵ حکوومەتی تورکیا، بەمەبەستی ھەناردەکردنی نەوتی هه‌رێم بۆ تورکیا لە رێگای هێڵێكی نوێی ههناردنهدهرهوه له نێوان هه‌رێم - توركیا دا، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی ناڕه‌زایی حكوومه‌تی عێراقی
