گەشتە تایبەتەكانی توركیا بۆ هەولێر راگیران
ئەو جەختیكردەوە كە لە وڵاتانی دیكەوە گەشتی (VIP) تایبەتیان هەبووە، بەڵام تەنیا گەشتی فڕۆكەی تایبەت لە توركیاوە راگیراوەو ناشزانرێت هۆكارەكەی چییە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راشیگەیاند كە لە بەغداوە پێیانگوتوون كاتی كردنەوەی ئەو گەشتانە نادیارە، بەلام گەشتی ئاسایی فڕۆكەكانی دیكەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕێوە دەچن و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە.
ئەگەر ئەم گەشتی فڕۆكەی تایبەت لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان تاوەكو سبەی یەكشەممە نەكرێتەوە، ئەوا تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا كە بڕیارە سبەی سەردانی بەغدا بكات بۆ تاوتوێكردنی ئەو گرێبەستانەی كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا واژۆی كردوون، ناتوانێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەوت و غاز، كە لە 1-4/12/2013 بەڕێوەدەچێت.
رووداو "
