لە پێناو رزگار كردنی ژیانی منداڵێك هێلی ئاسمانی لە نێوان چۆمان – هەولێر بەكار هێنرا
دكتۆر ئەحمەد حەسەن بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان راگەیاند: سەرجەم ئەو كەسانەی نەشتەر گەریان بۆ ئەنجام دەدرێت نابێت پێش 12 كاتژمێر هیچ خۆراكێك بخۆن و دایكی ئەو مناڵەش لەوە ئاگادار كرابوویەوە، بەڵام شیری پێ دابوو بۆیە لە كاتی ئەنجام دانی نەشتەر گەری بەهۆش خۆی نەهاتەوەو پێویستی بەوە هەبوو كە بە كەمتر لە یەك كاتژمێر بگەیەنرێتە بەشی (R S U) لە نەخۆشخانەی فێركاری هەولێر، بۆیە لە رێگەی وەزارەتی ناوەخۆی حكومەتی هەرێم فرۆكە بۆ گواستنەوەی ئەو مناڵە بەكار هێنراو بە كەمتر لە نیو كاتژمێر لە چۆمان گەیەنرایە هەولێرو مناڵەكە لە مردن رزگاری بوو
