جێگری سەرۆكی سوپای ئازاد: حكوومەتە كاتییەكەی PYD بە هاوكاریی ئەسەدە
جێگری سەرۆكی سوپای ئازادی سووریا، مالیك كوردی، ڕەتی دەكاتەوە هێچ پێوەندییەك لە نێوان نوسرە و ڕژێمی سووریادا هەبێ. ئەو بە ژمارەی ئەمڕۆی هەفتەنامەی \"وشە\""ی ڕاگەیاندووە، بەرەی نوسرە هێزێكە لە {ِیزی شۆڕشی سووریادا و كار بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەكات، بەڵام بەشێك نییە لە سوپای ئازاد.
مالیك كوردی ڕوونی كردەوە، \""بەرەی نوسرە خاوەن ئایدیۆلۆژیایەكی ئایینین، بەڵاَم بەو مانایە نییە كە دژی شۆڕش بن؛ دەبێ بزانین كە بەرەی نوسرە لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام جیاوازە.\""
ئەو ئاشكرایشی دەكات كە زۆر جار لە ناوچە كوردییەكان هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGـی سەربە پارتیی یەكێتیی دیموكرات كە باڵێكی پەكەكەیە لە سووریا، هێرشیان كردووەتە سەر سوپای ئازاد، بەڵام ئێمە خۆمان لە شەڕی ئەوان دوور گرتووە، تا ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان كورد و عەرەب بكەین.\""
جێگری سەرۆكی سوپای ئازادی سووری، هاوكات PYD وەكو هێزێكی جیاخواز ناو برد و گوتی \""ڕاگەیاندنی بەڕێوەبردنی كاتی لەم دواییەدا لە لایەن PYDـەوە نیازە شاراوەكانی ئەو حیزبە ئاشكرا دەكات كە بریتییە لە پارچەكردنی خاكی سووریا، ئەوە نە خواستی گەلی كوردە و نە خواستی گەلی سووریایە بە گشتی.\""
زیاتر گوتی \""دوور نییە ڕاگەیاندنی ئەو بەڕێوەبردنە بە فەرمانی ڕژێم بووبێ، چونكە پێوەندییەكانی PYD لەگەڵ ڕژێم شاراوە نین."
