دوكان: كاری دورستكردنی بەنداوێك رادەوەستێت

دوكان: كاری دورستكردنی بەنداوێك رادەوەستێت
بەهۆی گرفتی زەوی و زارەوە لە گوندێكی شارەدێی خدرانی سەر بە شارۆچكەی دوكان،كاری دروستكردنی بەنداوێك دەوەستێت و قائیمقامی دوكانیش دەڵێت،سەروی خۆمان لەو گرفتە ئاگاداركردەوەتەوە.

ئاسۆ بەكر: قائیمقامی شارۆچكەی دوكان لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی زۆری ئاوو و لەپێناو بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی سنورەكە،لەگوندی كەلكانی سەر بە شارەدێی خدران بڕیاری دروستكردنی بەنداوێك درا بۆ ئەو مەبەستەش كارە پێویستەیەكان دەستیان پێكرد بەڵام گرفتێك هاتوەتە پێش كارەكانەوە.

گوتیشی: گرفتەكە بریتیە لەكێشەی زەوی و زار لەنێوان هاووڵاتیانی سنورەكە،بۆیە كارەكانی دروستكردنی بەنداوەكە وەستاون و بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش پارێزگاری سلێمانیمان ئاگاداركردوەتەوەو ئەوانیش بەڵێنی دروستكردنی لێژنەیەكی هاوبەشیان لە كشتوكاڵ و بەنداوەكان و لایەنە پەیوەندارەكان داوەو بەنیازن سەردانی سنورەكە بكەن و لە نزیكەوە لە گرفتەكە بكۆڵنەوە،ئەگەر گرفتەكە زەرەرمەندبونیان بێت ئەوا قەرەبوو دەكرێنەوەو ئەگەریش زەوی لەناو سنوری گوندەكە بەر بەنداوەكە بكەوێت ئەوا وێڕای قەرەبوو سنوری گوندەكەش لەروی نیشتەجێبونەوە فراوان دەكرێت و دوای ئەوەش كارە پێویستیەكانی دروستكردنی بەنداوەكە دەست پێدەكەنەوە.
Top