توندوتیژی بەهەموو شێوازەكانیەوە لە دژی ئافرەتان كردەیەكی نامەدەنی و نامرۆڤانەیە

توندوتیژی بەهەموو شێوازەكانیەوە لە دژی ئافرەتان كردەیەكی نامەدەنی و نامرۆڤانەیە

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: توندوتیژی بەهەموو شێوازەكانیەوە لە دژی ئافرەتان كردەیەكی نامەدەنی و نامرۆڤانەیە و پێچەوانەی بنەماكانی ژیانە. لەو كۆمەڵگەیەی ژن نەتوانێ بە ئاسوودەیی بژیت و لەژێر چەوسانەوەو توندوتیژیی دەروونی و جەستەیی و كۆمەڵایەتیدا بێت، ئەوە هیچكات پێشكەوتن و ئاسوودەیی كۆمەڵایەتی بەدی نایەت و شیرازەی ژیانی خێزانییش دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان

توندوتیژی بەهەموو شێوازەكانیەوە لە دژی ئافرەتان كردەیەكی نامەدەنی و نامرۆڤانەیە و پێچەوانەی بنەماكانی ژیانە. لەو كۆمەڵگەیەی ژن نەتوانێ بە ئاسوودەیی بژیت و لەژێر چەوسانەوەو توندوتیژیی دەروونی و جەستەیی و كۆمەڵایەتیدا بێت، ئەوە هیچكات پێشكەوتن و ئاسوودەیی كۆمەڵایەتی بەدی نایەت و شیرازەی ژیانی خێزانییش دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە.

هیوادارم یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان ببێتە دەرفەتێكی باش كە حكوومەت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە میدیایی و ڕۆشنبیرییەكان و گشت لایەكمان بتوانین بە ئاڕاستەی نەهێشتنی توندوتیژی لەدژی ژنان هەنگاو بنێین و لەم ڕێگەیەدا دەستكەوتی كردەیی مسۆگەر بكەین.

لە وڵاتی ئێمەدا پشكی سەرەكی بەرخودان و سەختی و نەهامەتی بەر ئافرەتان كەوتووە و لەڕێگەی شۆڕش و ئازادیخوازیدا قوربانیی زۆریان داوەو مافی خۆیانە بە ئاسوودەیی و یەكسانی بژین و ڕێز لە داواكاری و پێویستییەكانیان بگیرێت.
ئەركی سەرشانی تاك تاكی هەموومانە كار بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك بكەین كە دوور بێت لە هەموو جۆرە چەوساندنەوە و جیاكاریی ڕەگەزی و توندوتیژی لەدژی ژنان.
Top